کوردستانی
ئه‌مه‌ریكا نیازى نییه له رۆژئاواى كوردستان بكشێته‌وه
مەودا میدیا - سلێمانی |
مه‌ودا میدیا-
وتەبێژی وه‌زاره‌تى به‌رگرى ئه‌مه‌ریكا ناسراو به پێنتاگۆن رایگەیاند، هێشتا خشتەی دیاریکردنی کات بۆ کۆتایی هاتنی هاوکاری هێزە کوردییەکانی رۆژئاواى كوردستان و ئەمه‌ریکا بوونی نییە.
سابرینا سەنگ، راوێژکاری وەزارەتی بەرگری ئەمه‌ریكا رایگه‌یاند "ئۆپراسیۆنی هاوبەشی ئەم دواییەی هێزەکانی ئەمه‌ریکا و هێزەکانی سووریای دیموکرات بە رێبەری کوردەکان به‌رده‌وامه‌و له‌و دوایانه چوار داعشی له ئەو ئۆپراسیۆنەدا کوژراون".
وتیشى "سەرەڕای ئەوەی کە داعش ئەو هێزەی رابردووی نییە بەڵام هێشتا توانایی ئەنجامی ئۆپراسیۆنی سەربازی هەیە".
ئه‌وه‌شى خسته‌ڕوو "بەم حاڵەوە تا کاتێک کە پێویست بە بەرەنگاربوونەوەی ئەو گرووپە تیرۆریستییە هەیە، ئەمه‌ریکا لەگەڵ هێزە عیراقییەکان و هێزەکانی سووریای دیمۆکرات هاوکاری دەکات".
هه‌روه‌ها وتى "لە ئێستادا خشتەی کاتی بۆ کشانەوەی هێزەکانی ئەمه‌ریکا لە سووریا و کۆتایی هاتنی هاوکاری لەگەڵ هێزە کوردییەکان بوونی نییە".
ع