کوردستانی
لە شارێکی کوردستان دوو خوێندکار بریندار بوون
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا ميديا-
بنمیچی ژوورێکی خوێندنگەیەک لە قەزای ناوەندی پارێزگای ورمێی رۆژهەڵاتی کوردستان رووخا، بەهۆیەوە دوو خویندکار بریندار بوون.
ناوەندی راگەیاندنی پەروەردەی پارێزگای ورمێ بڵاویکردەوە "دوێنی یەکشەممە لە یەکەم رۆژی ساڵی نوێی خوێندندا دوو خوێندکار لە قەزای ناوەندی پارێزگای ورمێ، بەهۆی رووخانی بنمیچی پۆلەکەیانەوە بریندار بوون".
ئاماژە بەوەشکراوە "دوای رووداوەکە خوێندکارەکان لەلایەن فریاکەوتنی خێراوە گەیەندراونەتە نەخۆشخانە و پاش وەرگرتنی چارەسەر، تەندروستییان جێگیر بووە و رەوانەی ماڵەوە کراونەتەوە".
پەروەردەی پارێزگای ورمێ، داوای لێبووردنی لە دایک و باوکان کرد و وتی "بە ئامادەبوونی نوێنەری پەرلەمان، وەزیری پەروەردە، بەڕێوەبەرانی گشتی و شارەزایانی پەروەردەی پارێزگا، بەدواداچوون بۆ بابەتەکە دەکرێت".