کوردستانی

پرۆژه‌یه‌كى گرنگ له‌ بوارى كاره‌با جێبه‌جێده‌كرێت

مەودا میدیا - سلێمانی |


پرۆژه‌یه‌كى گرنگ له‌ بوارى كاره‌با جێبه‌جێده‌كرێت

مه‌ودا میدیا-

به‌مه‌به‌ستى رووناككردنەوەی شەقامی سەرەكی شارۆچكه‌ى دەربەندیخان، کارەبای سلێمانی پڕۆژەیەک راده‌گه‌یه‌نێت و بڕی زیاتر لە (127) ملیۆن دینار تێچووه‌كه‌یه‌تى.

لە راگەیەندراوێکدا بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی کارەبای سلێمانی رایگه‌یاندووه‌ "له‌سه‌ر بودجه‌ی داهاتی 8%ی كاره‌با، به‌بڕی زیاتر لە (127) ملیۆن دینار و بەسەرپەرشتى بەڕێوەبەرایەتیى دابه‌شكردنی کارەباى سلێمانی، پرۆژەی رووناككردنەوەی شەقامی سەرەكی دەربەندیخان جێبەجێدەكرێت".

هاوكات، ئەندازیار باسگ عزیز" بەڕێوەبەری دابەشكردنی كارەبای دەربەندیخان ئه‌وه‌ى خستووه‌ته‌ڕوو "پرۆژه‌كه‌ چووەته‌ قۆناغی جێبەجێكردنەوە".

وتیشى "پرۆژه‌كه‌ بریتییه‌ لە دانانی تۆڕی رووناكی بۆ شەقامی سەرەكی ناو شاری دەربەندیخان لە تونێلەكه‌ تاوه‌كو ناو بازاڕه‌كه‌ى".

سه‌باره‌ت به‌ تێچووه‌كه‌شى، ئاماژه‌ى به‌وه‌كردووه‌ "کۆى گشتیی بودجەكه‌ى 127 ملیۆن و 287 هه‌زار دیناره‌ و بڕیاره‌ له‌ ماوه‌ی 170 رۆژدا كاره‌كانی ته‌واو ببێت".

پ ح ع
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا



News

خاک و هۆکارەکانی پیسبوونی

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

ئاماژەکانی ئەدای ژینگەیی

لەلایەن نەرمین عوسمان