کوردستانی
بۆ کارتی زیرەکی نەوتی سپی هاوڵاتییان ئاگادار دەکرێنەوە
مەودا میدیا - سلێمانی |
مهودا میدیا-
بەڕێوەبەرایەتیی نەوت و کانزاکانی سلێمانی، سەبارەت بە پرسیار و کیشە لە کارتی زیرەکی نەوتی سپی، ئاگاداری هاوڵاتییان دەکاتەوە.
لە راگەیەندراوێکدا بەڕێوەبەرایەتیی نەوت و کانزاکانی سلێمانی، هاوڵاتییان ئاگادار دەکاتەوە لەکاتی هەبوونی پرسیار و کێشە لە کارتی زیرەکی نەوتی سپی، دەتوانن سەردانی ئەم ناونیشانە بکەن کە ئاماژەی پێکراوە".
چوارچرای نوێ- لەسەر دووسایدی پێش فەرعی بەنزینخانەی سارا – خوار دەرگای (C) ی پڕۆژەکە، شەشەم خانووی خوار دەرگاکە (ژمارەی خانوو A3 – 432)
ئەم ئاگادار کردنەوەیەی بەڕێوەبەرایەتیی نەوت و کانزاکانی سلێمانی، لە کاتێکدایە کە دەست بە دابەشکردنی نەوتی سپی بەسەر ماڵاندا کراوە و نرخی هەر بەرمیلێک کە 200 لیترە بە 104 هەزار دینارە.