کوردستانی

گەنجێکی 16 ساڵ لەم شارەی کوردستان کوژرا

مەودا میدیا - سلێمانی |


گەنجێکی 16 ساڵ لەم شارەی کوردستان کوژرا

مه‌ودا میدیا-

پۆلیسی راپەڕین لەبارەی کوژرانی گەنجێکەوە کە لەدایکبووی ساڵی 2008ە، روونکردنەوە دەدات.

لە راگەیەندراوێکدا بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی راپەرین بڵاویکردەوە "لە رێكه‌وتى 23-9 کاتژمێر (1:00)، دوو بریندار گەیەندرانە نەخۆشخانەی فریاکەوتنی رانیە بەناوەکانی (س ح س) لەدایکبووی (2008) پیشە (کاسب) دانیشتووی رانیە/ تیتۆکە، ( ت ب ح) لەدایکبووی (2008) پیشە کاسب، دانیشتووی رانیە/ تیتۆکە".

ئه‌وه‌ش هاتووه‌ "پەراوی لێکۆڵینەوە بۆ رووداوەکە رێکخراو و دادوەر بڕیاریدا بە بەراگرتنی تۆمەتباران بەپێی ماددەی (413) لە یاسای سزادانی عیراقی".

پۆلیسى راپه‌ڕین، روونیشیكردووه‌ته‌وه‌ "(ت ب ح) بەهۆی سەختی برینەکەیەوە رەوانەی نەخۆشخانەی سلێمانی کرا و کاتژمێر (7:00) گیانی لەدەستدا، پاش گیان لەدەستدانی مادەی یاسایەکە گۆڕاوە بۆ (405) لە یاسای سزادانى عیراقی و لە ئیستادا (س ح س) بەو ماددەیە راگیراوە و لێکۆلینەوە لەرووداوەکە بەردەوامە".

پ ح ع
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا



News

خاک و هۆکارەکانی پیسبوونی

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

ئاماژەکانی ئەدای ژینگەیی

لەلایەن نەرمین عوسمان