کوردستانی
لە هەولێر گردبوونەوە ئهنجامدرا و هۆشداری دهدرێت
مەودا میدیا - سلێمانی |
مهودا میدیا-
سێ یەکەمەکانی زانکۆ و پەیمانگاکانی هەرێمی کوردستان لەبەردەم ئەنجومەنی وەزیران لە هەولێر گردبوونەوە و هۆشداریان دا لەوەی گەر دانەمەزرێدرێن هەڵوێستی دیکەیان دەبێت.
ئەمڕۆ 23ی ئهیلوول، دەرچووە سێ یەکەمەکانی زانکۆ و پەیمانگاکانی هەرێمی کوردستان، بە هۆی تەواونەبوونی رێکاری دامەزراندنیان لە بەردەم ئەنجومەنی وەزیران لە هەولێر گردبوونەوە و کۆنگرەیەکی رۆژنامەنووسییان ئەنجامدا.
لە کۆنگرەکەدا سێ یەکەمەکانی زانکۆ و پەیمانگەکان رایانگهیاند "بەپێی داتا و ئەو نووسراوانەی کە کراوە ئێمە پێویستییەکی زۆر گرنگی ناو زانکۆ و پەیمانگاکانین، ئەمە 36ـەمین جارە گردبوونەوە دەکەین، گەر دانەمەزرێین ئەوا ناچارین هەڵوێستی دیکە بگرینە بەر".
ئاماژەیان بەوەشدا "گەر داواکارییەکەیان رەوا نەبووایە ئەوا حکومەت نووسراوی نەدەکرد کە بایۆمەتری بکەن، 12 هەزار و 286 کەس بایۆمەتری پێکراوە، ئەم سستییە لە دامەزراندن لە پای چی؟".
لە 11ی ئەیلوول، بەشێک لە دەرچووانی سێ یەکەمەکانی زانکۆ و پەیمانگاکان لە سنووری پارێزگای سلێمانی بەمەبەستی بەشداریکردن لە گردبوونەوەی ناڕەزایەتیی لە بەردەم ئەنجومەنی وەزیران هەوڵیاندا بچنە هەولێر، بەڵام لە بازگەی دێگەڵە رێگرییان لێکرا.