کوردستانی
رێنوێنى خوێندكارانى ده‌رچووى پۆلى 12 ده‌كرێت بۆ بڕیاردان له‌سه‌ر داهاتوویان
مەودا میدیا - سلێمانی |
مه‌ودا میدیا-
به‌ئامانجى رێنوێنی‌كردن و ناساندنى سه‌رجه‌م زانكۆ و په‌یمانگا حكومى و ئه‌هلییه‌كانى هه‌رێمى كوردستان، پێشانگایه‌ك تایبه‌ت به خوێندكاره ده‌رچووه‌كانى پۆلى 12ى ئاماده‌یی ده‌كرێته‌وه.
پێشانگاى نێكست ستێپ كه ئه‌مڕۆ و سبه‌ینێش به‌رده‌وام ده‌بێت، له كاتژمێر 10ى به‌یانى تاوه‌كو 8ى ئێواره كراوه ده‌بێت بۆ ئه‌وه‌ى سه‌رجه‌م خوێندكاران به‌پێى كاتى گونجاوى خۆیان بتوانن سوودى لێوه‌ربگرن.
فه‌ره‌یدوون حه‌سه‌ن، لێپرسراوى تۆمارى زانكۆى به‌شداربوو له پێشانگاكه بۆ مه‌ودا میدیا رایگه‌یاند "ئامانجى پێشانگاكه، ناساندنى سه‌رجه‌م زانكۆ و په‌یمانگاكانى هه‌رێمى كوردستانه بۆ ئه‌و خوێندكاره ده‌رچووانه‌ى پۆلى 12ى ئاماده‌یی كه ئێستا له دڵه‌ڕاوكێ و سترێسدان له پڕكردنه‌وه‌ى فۆڕمى زانكۆلاین و دیاریكردنى ئه‌و به‌شه‌ى كه خۆیان ده‌یانه‌وێت تێیدا درێژه به خوێندن بده‌ن".
وتیشى "خوێندكار به ویستى خۆى كه ده‌یه‌وێت له زانكۆى حكومى یان ئه‌هلى بخوێنێت، هه‌موویان له پێشانگاكه‌دا كۆكراونه‌ته‌وه و پێویست ناكات له زانكۆیه‌كه‌وه بۆ زانكۆیه‌كى تر یان په‌یمانگایه‌كى تر بگه‌ڕێت، ئێستا له یه‌ك شوێن هه‌موو شتێكى بۆ روونده‌كرێته‌وه و رێنمایی و رێنوێنى ده‌كرێت و ده‌توانێت یه‌كلایی ببێته‌وه، وه بڕیار بدات كه چی زانكۆ و په‌یمانگایه‌ك له‌گه‌ڵ حه‌زى ئه‌ودا ده‌گونجێت، ئه‌وه هه‌ڵبژێرێت".
مامۆستا فه‌ره‌یدوون، ئاماژه‌ى به‌وه‌شكرد "هه‌ر له پێشانگاكه‌دا هه‌ندێك سیمینارى زانستى پێشكه‌شده‌كرێت سه‌باره‌ت به هه‌ڵسوكه‌وتى خوێندكار و داهاتووى، هه‌روه‌ها كه بۆچى به‌شێك هه‌ڵده‌بژێرێت و له سه‌ر بنه‌ماى چى، وه پێویسته گرنگى به چی بدات".
پ ح ع