کوردستانی
سووریاى دیموكرات: بۆ ئاشتى دهبێت توركیا له سووریا بچێته دهرهوه
مەودا میدیا - سلێمانی |
مهودا میدیا-
ئهنجومهنى سووریای دیموکرات بە بۆنەی رۆژی جیهانی ئاشتی داوای هەوڵی لایەنەکان لە قەیرانی سووریا و ناوچەکەی کرد بۆ کۆتایی هاتنی قەیران لە سووریا و جەختی کرد کەئاشتی ڕاستەقینە بە بێ چوونە دەرەوەی تورکیا لە سووریا و راگیرانی دەستێوەردانی ناوچەیی نایێتە دی.
ئهنجومهنى سووریای دیموکرات لە بەیاننامەکە بڵاویكردهوه " داوای لە لایەنەکانی تێوەگلاو لە قەیرانی سووریا و ناوچەکە کرد کە بۆ کۆتاییهێنان بە قەیرانی سووریا و دۆزینەوەی رێگاچارەیەکی گشتیی و دادپەروەرانە هەوڵ بدەن،".
وتیشى "ئاشتی راستەقینە بە بێ چوونە دەرەوەی تورکیا لە سووریا و راگرتنی دەستێوەردانە ناوچەییەکان نایێتە دی".
باس لهوهشكراوه "ئاشتی راستەقینە و سەقامگیر تەنیا لە رێگای رێگاچارەی سیاسیی و بە بەشداریی هەموو سووریاییەکان، رێز بۆ مافی هەموو سووریاییەکان، دیموکراسی، هەمەڕەنگی و دادپەروەری کۆمەڵایەتی دێتە دی و بە پێی دۆخی ئێستا جیهان و ناوچەکە ئەبێ رێگایەکی نوێ لە پهیوەندی نێودەوڵەتی بگیردرێتە پێش کە لەسەر هاوکاری و پاڵپشتی گشتگیری هەمەلایەنە بێت".
ع