کوردستانی
په‌یه‌ده هاوسه‌رۆكانى دیاریكرد
مەودا میدیا - سلێمانی |
مه‌ودا میدیا-
له دەیەمین کۆنگره‌ی پارتی یه‌کێتی دیموکرات ناسراو به په‌یه‌ده هه‌ریه‌ک له غه‌ریب حه‌سۆ و په‌روین یوسف، وه‌ک هاوسه‌رۆکی نوێی په‌یه‌ده هه‌ڵبژێردران.
له دووه‌مین رۆژی کۆنگره‌ی 10ى پارتی یه‌کێتی دیموکراتی (PYD)، که به دروشمی "پێکه‌وه له پێناو ئازادیی جه‌سته‌یی رێبه‌ر ئۆجالان، چه‌سپاندنی خۆبه‌ڕێوه‌به‌ریی دیموکرات و بونیادنانی سووریایه‌کی دیموکرات" به‌ڕێوه‌چوو، هاوسه‌رۆکانی نوێی په‌یه‌ده هه‌ڵبژێردران.
له کۆنگره‌که‌دا 700 ئه‌ندام به‌شدارییان کرد و تێیدا هه‌ریه‌ک له غه‌ریب حه‌سۆ و په‌روین یوسف، له شوێنی ساڵح موسلم و ئاسیا عه‌بدوڵڵا وه‌ک هاوسه‌رۆکی نوێی په‌یه‌ده هه‌ڵبژێردران.
کۆنگره‌که به ئه‌نجامدانی هه‌ڵبژاردن بۆ دیاری کردنی 90 ئه‌ندام بۆ ئه‌نجومه‌نی گشتیی پارتی یه‌کێتی دیموکراتی به‌رده‌وام ده‌بێت.
ع