کوردستانی

پارتى رێكخستنه‌كان و ميدياكانى ئاگاداركردووه‌ته‌وه‌ و هه‌موویان خراونه‌ته‌ حاڵه‌تى ئاماده‌باشی

مەودا میدیا - سلێمانی |


پارتى رێكخستنه‌كان و ميدياكانى ئاگاداركردووه‌ته‌وه‌ و هه‌موویان خراونه‌ته‌ حاڵه‌تى ئاماده‌باشی

مه‌ودا میدیا-

به‌پێى ئه‌و زانیارییه‌ تایبه‌تانه‌ى به‌ مه‌ودا میدیا دراون، پارتى دیموكراتى كوردستان له‌ترسى ئه‌وه‌ى له‌و هه‌ڵبژاردنه‌ شكست ده‌هێنێت له‌ رووى ده‌نگ و ژماره‌ى كورسى، ته‌واوى رێكخستنه‌كانى خستووه‌ته‌ ئاماده‌باشی.

پارتى له‌و هه‌ڵبژاردنه‌ ته‌نها پشتى به‌ كاندیده‌كان نه‌به‌ستووه‌ بۆ بانگه‌شه‌ى هه‌ڵبژاردن، به‌ڵكو ته‌واوى رێكخستنه‌كانى له‌ ناوچه‌كان ئاگاداركردووه‌ته‌وه‌ ده‌بێت بانگه‌شه‌ بكه‌ن و كار بۆ سه‌رخستنى لیسته‌كه‌یان بكه‌ن.

هه‌ر به‌پێى زانیارییه‌كان "پارتى یه‌كه‌مجاره‌ به‌و جۆره‌ ده‌یه‌وێت هه‌ڵمه‌تى بانگه‌شه‌ بكات، چونكه‌ هیچ مه‌ودایه‌كى بۆ ساخته‌كاریی نه‌ماوه‌ته‌وه‌، هه‌روه‌ها 11 كورسى پێكهاته‌كانى نه‌ماوه‌، دڵنیایه‌ كورسییه‌كانى كه‌مده‌كات، ده‌یه‌وێت ته‌واوى ئه‌ندام و كادیر و ناوچه‌ و لق و رێكخستنه‌كانى له‌و چه‌ند رۆژه‌ى بانگه‌شه‌ به‌ ته‌واوى كار بكه‌ن".

له‌ ئاگاداركردنه‌وه‌یه‌كدا بۆ رێكخستنه‌كان و میدیا سێبه‌ره‌كانیش رۆشتووه‌ هه‌موو رێوشوێنێك بگرنه‌به‌ر و بچنه‌ ناو خه‌ڵك و رایگشتى له‌وه‌ ئاگاداربكه‌نه‌وه‌ كه‌ پارتى كار بۆ پاراستنى كوردستان ده‌كات و پێویسته‌ ده‌نگى پێ بدرێت.

Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا



News

خاک و هۆکارەکانی پیسبوونی

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

ئاماژەکانی ئەدای ژینگەیی

لەلایەن نەرمین عوسمان