کوردستانی

نێچیرڤان بارزانى ده‌چێته‌ سلێمانى

مەودا میدیا - سلێمانی |


نێچیرڤان بارزانى ده‌چێته‌ سلێمانى

مه‌ودا میدیا-

بڕیار وایه‌ سبه‌ینێ سێشه‌ممه‌، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان سه‌ردانى سلێمانى بكات و له‌گه‌ڵ یه‌كه‌ ئیدارییه‌كانى شاره‌كه‌ كۆببێته‌وه‌.

سه‌رچاوه‌یه‌كى ئاگادار به‌ مه‌ودا میدیاى راگه‌یاند "سبه‌ینێ سێشه‌ممه‌، نێچیرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان سه‌ردانى سلێمانى ده‌كات و له‌گه‌ڵ هه‌ڤاڵ ئه‌بوبه‌كر، پارێزگارى سلێمانى و یه‌كه‌ ئیدارییه‌كانى شاره‌كه‌ كۆده‌بێته‌وه‌".

ئامانجى سه‌ردانه‌كه‌ى سه‌رۆكى هه‌رێم بۆ سلێمانى بۆ گفتوگۆیه‌ له‌باره‌ى هه‌لّبژاردنى په‌رله‌مانى كوردستان و بانگه‌شه‌ى هه‌لّبژاردن كه‌ بڕیار وایه‌ رۆژى چوارشه‌ممه‌ 25ى مانگ ده‌ستپێبكات.

هه‌ر به‌پێى زانیارییه‌كان "سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان چه‌ند كۆبوونه‌وه‌یه‌كى تریش له‌ سلێمانى ده‌كات".

ع
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا



News

خاک و هۆکارەکانی پیسبوونی

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

ئاماژەکانی ئەدای ژینگەیی

لەلایەن نەرمین عوسمان