کوردستانی
لەم شوێنانەی کوردستان باران دەبارێت
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
بەپێی پێشبینییە کەشناسییەکان، ئەمڕۆ سێشەممە لە پێنج پارێزگای باکووری کوردستان بارانی بەخوڕ دەبارێت.
بەپێی کەشناسیی تورکیا، ئەمڕۆ 24ی ئەیلوول، لە پارێزگاکانی ئەردەخان، ئاگری، ئیدر، وان و ئەرزەڕۆمی باکووری کوردستان و لە ئیستەنبوڵ، کارابووک، بۆڵو و ئارتڤینی تورکیا، بارانی بەخوڕ دەبارێت.
بەوپێیەی ئەو نۆ پارێزگایە بارانی بەخوڕییان لێدەبارێت، داوا لە دانیشتووانەکانیان کراوە لە کاتی دروستبوونی لافاو و هەورە برووسکە ئاگاداری خۆیان بن.