کوردستانی
مامۆستایانی ناڕازیی داوای بایکۆتی خوێندن دەکهن
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
وابڕیارە سبەینێ 25ی ئەیلوول، پڕۆسەی خوێندن بۆ ساڵی 2024 -2025 لە هەرێمی کوردستان دەستپێبکات و ئەنجومەنی مامۆستایانی ناڕازیش لە سلێمانی داوای بایکۆت دەکەن.
ئەمڕۆ 24ی ئەیلوول، لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەنووانییدا لەبەردەم باخی گشتی سلێمانی ئەنجومەنی مامۆستایانی ناڕازی رایانگەیاند "دەسەڵات چێژ لە برسیکردن و کۆیلەکردنی سەردەمییانەی مووچەخۆران وەردەگرێت، داوامان لە مامۆستایان ئەوەیە تا مووچەی مانگەکانی ئاب و ئەیلوول دابەشنەکرێت و پلە بەرزکردنەوەی مامۆستایان نەگەڕێتەوە، ئەوا بایکۆتی پرۆسەی خوێندن بکەن".
ئاماژەیان بەوەشکرد "لە هەوڵەکانیان بۆ بە نشتیمانیکردنی مووچە و وەرگرتنی شایستە داراییەکان، لە سەردانییکردنی بەغدا بۆ دیدار لەگەڵ بەرپرسان و تۆمارکردنی سکاڵا لەسەر حکومەتی هەرێم بەردەوام دەبن".