کوردستانی
دوابڕیار درا و كاتى بانگەشەی هەڵبژاردن دیاریكرا
مەودا میدیا - سلێمانی |
مهودا میدیا-
کۆمیسیۆنی هەڵبژاردنی عیراق بە فەڕمیی سبەینێ 25ی ئەیلوولی بۆ دەستپێکردنی بانگەشەی هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان دیاریکرد.
ئەمڕۆ 24ی ئەیلوول، ئەنجومەنی کۆمیسیاران کۆبووەوە و حاکم عومەر ئەحمەد، سەرۆکی کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عیراق لە کۆنگرهیهکی رۆژنامەوانییدا رایگەیاند "سبەینێ چوارشەممە یەکەم رۆژی بانگەشەی هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان دەستپێدەکات و تاوهكو 15ی تشرینی یەکەم بەردەوام دەبێت".
ئهمه له كاتێكدایه، بڕیاره رۆژى 20-10-2024، پرۆسهى ههبَژاردنى پهرلهمانى كوردستان بهڕێوهبچێت.