کوردستانی
ههڵوهرین لهناو پارتى دهستیپێكرد
مەودا میدیا - سلێمانی |
مهودا میدیا-
كادیدرێكى پێشكهوتوى پارتى دیموكراتى كوردستان به خۆى و كهسوكارهكهى دهستیان لهناو پارتى كێشایهوه.
كاروان كهریم مهحمود، كادیرى پێشكهوتوى پارتى لهو بارهوه نوسیویهتى "دەستلەکارکێشانەوەم لە پۆستی بەرپرسی ناوەندی لاوانی شارەزووری یەکێتی لاوانی دیموکراتی کوردستان رادەگەیەنم، هەروەها دەستلەکارکێشانەوەی یەکجاری خۆم لە ریزەکانی پارتی دیموکراتی کوردستان رادەگەیەنم".
دەقی بەیاننامەکەی
بەناوی خوای گەورە
بۆسەرجەم ئۆرگانەکانی پارتی دیموکراتی کوردستان
بۆ سەرجەرم هاوڕێیان و خزمان و دۆستان.
بەڕێزان
من کاروان کەریم محموود
لە بنەماڵەیەکی پارتی و ڕێبوارانی ڕێی بارزانی،دەستلەکارکێشانەوەم لە پۆستی بەرپرسی ناوەندی لاوانی شارەزووری یەکێتی لاوانی دیموکراتی کوردستان،ڕادەگەیەنم و وەهەر وەها دەستلەکارکێشانەوەی یەکجاری خۆم لە ڕیزەکانی پارتی دیموکراتی کوردستان ڕادەگەیەنم.
نەخۆم و نە خێزان و نە ئەوانەشی کە کاریگەریم هەیە لەسەریان ڕێگە نادەم چیتر دەنگدەرو لایەنگری ئەوحیزبەبن.
بۆ بەرچاوڕوونی هەموولایەک ئێمە کوتلەی هیچ کەس نەبووین و پارتی عەیارە24 بووین،ئیتر ئەو هەموو زوڵم و نادادپەروەرییەی بەرامبەر خۆمان و بنەماڵەکەمان کراوە لێی دەگەڕێین بۆ ڕۆژگار و پیاوە کوتلەچیەکان.
تێبینی.من یەک دەنگ و یەک کادری دڵسۆزی ئەو حیزبە نەبووم،بەڵکو دەیان دەنگم لەگەڵە.
لەگەڵ ڕێزدا.