کوردستانی

ژنێك بە كارەباى ماتۆڕی ئاو گیانی لەدەستدا

مەودا میدیا - سلێمانی |


ژنێك بە كارەباى ماتۆڕی ئاو گیانی لەدەستدا

مه‌ودا میدیا-

وتەبێژی پۆلیسی گەرمیان رایگه‌یاند، لە ناحیەی رزگاری سه‌ر به‌ قه‌زاى كه‌لار، ژنێك بەتەزووی کارەبا گیانی لەدەستدا.

عەلی جەمال قدووری، وتەبێژی پۆلیسی گەرمیان رایگه‌یاند "ئەمڕۆ سێشەممه لەناحیەی رزگاری سەر بەقەزای کەلار، تەرمی ئافرەتێک بەناوی (ش/ س/ ن) تەمەن 22 ساڵ هێنرایە پزیشکی دادوەری قەزای کەلار، كە بەهۆی تەزووی کارەباوە گیانی لەدەستدابوو".

باسى له‌وه‌شكرد "بەوتەی کەسوکاری ناوبراو لەکاتی کوژاندنەوەی ماتۆڕی ئاوی ماڵەوەیاندا کارەبا گرتویەتی و لەئەنجامدا گیانی لەدەستداوە".

وتیشى "لەئێستادا پۆلیس لەسەر چۆنێتی روووداوەکە دەستی بەلێکۆڵینەوە کردوە".

ع
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا



News

خاک و هۆکارەکانی پیسبوونی

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

ئاماژەکانی ئەدای ژینگەیی

لەلایەن نەرمین عوسمان