کوردستانی
ئه‌مڕۆ ساڵیادى باى باى له عیراقه
مەودا میدیا - سلێمانی |
مه‌ودا میدیا-
حه‌وت ساڵ پێش ئێستا، پارتى دیمو‌كراتى كوردستان به‌بێ گوێگرتن بۆ لایه‌نه ناوخۆیی و ده‌ره‌كییه‌كان و ئاگاداكردنهوهكانى ئه‌مه‌ریكا ریفراندۆمى كرد و ئه‌نجامه‌كه‌شى ئه‌وه‌بوو كوردستان له‌پێش ریفراندۆم لاوازتربوو.
مه‌سعود بارزانى، سه‌رۆكى ئه‌وكاته‌ى هه‌رێم، به‌بێ گوێدانه لایه‌نه‌كانى تر و به‌بێ پاڵپشتى لایه‌نى ده‌ره‌كى به‌تایبه‌ت ئه‌مه‌ریكا، بڕیاریی ریفراندۆمى دا و رۆژى 25ى ئه‌یلول، 2017 خه‌ڵك به هیواى سه‌ربه‌خۆیی ده‌نگیدا، به‌ڵام ریفراندۆمێك بوو به‌تامى شكست و گه‌ڕانه‌وه بۆ دواوه و لاوازبوونى هه‌رێم.
پارتى وه‌ك حزب و لایه‌نه‌گران و ئه‌ندامانى مژده‌ى سه‌ربه‌خۆییان به گوێى خه‌ڵك ده‌دا، ده‌یانوت "باى باى عیراق" چیتر كوردستان ده‌بێته ده‌وڵه‌ت "پاره‌ى عیراق حه‌رامه و نامانه‌وێت" له دواى حه‌وت ساڵ ئه‌گه‌ر به‌غدا پاره نه‌نێرێت حكومه‌تى هه‌رێم ناتوانێت نیو مووچه‌ش بدات.
ئیَِستا كوردستان زۆر لاوازه و به‌شى زۆرى بڕیاره‌كان لاى به‌غدایه، ئه‌وه‌ش له ئه‌نجامى هه‌ڵه‌ى ئه‌و لایه‌نه‌بوو، نه كوردستان سه‌ربه‌خۆبوو، نهئابوورى سه‌ربه‌خۆى ما.