کوردستانی
حەوتەم بەشە خۆراکی ئەمساڵ دابەشدەکرێت
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
وەزارەتی بازرگانیی عیراق رایگەیاند "لە چەند رۆژی داهاتوودا دەستدەکەن بە ئامادەکردنی حەوتەم بەشەخۆراکی ئەمساڵ".
لاما هاشم موسەوی، بەڕێوەبەری گشتیی کۆمپانیای بازرگانیی خۆراک لە وەزارەتی بازرگانیی عیراق رایگەیاند، "لە ماوەی چەند رۆژی داهاتوودا دەستدەکەن بە ئامادەکردنی حەوتەم بەشەخۆراکی ئەمساڵی هاوڵاتییان، لە ماوەی هەفتەیەکدا بەسەر هاوڵاتییان و پۆلی چاودێریی کۆمەڵایەتیی کە ژمارەیان زیاتر لە حەوت ملیۆن و 200 هەزار کەسە دابەشدەکرێت.
باسی لەوەشکرد "بەشەخۆراکی پۆلی چاودێریی کۆمەڵایەتیش ئامادە دەکرێت و پێکهاتەکانی بریتیین لە، یەک کیلۆشەکر، یەک کیلۆ ئارد، چارەکە گرامێک شیر و چارەکە گرامێک چا".
وەزارەتەکە راشیگەیاند "هیچ مەترسییەک لەسەر ئاسایشی خۆراک بوونی نییە و بەشەخۆراکی مانگانەی هاوڵاتییان بهپێی پێویست دابین کراوە".