کوردستانی

دەست به‌ دابەشکردنی زەوی دەکرێت"كاته‌كه‌ى دیاریكرا"

مەودا میدیا - سلێمانی |


دەست به‌ دابەشکردنی زەوی دەکرێت"كاته‌كه‌ى دیاریكرا"

مه‌ودا میدیا-

كاتى دابه‌شكردنى زه‌وى به‌سه‌ر فه‌رمانبه‌راندا دیاریكرا و به‌پێى وته‌ى وەزیری شارەوانی و گەشتوگوزاری حکومەتی ھەرێم، پڕۆسەكه‌ لە قۆناغی کۆتاییدایە و لەدوو ھەفتەی داھاتوودا دەست به‌ دابەشکردنی زەوی دەکرێت".

ساسان عەونی، وەزیری شارەوانی و گەشتوگوزاری حکومەتی ھەرێمى كوردستان، ئاشكرایكرد "پرۆسه‌ى دابه‌شكردنى زه‌وى به‌سه‌ر فه‌رمانبه‌راندا لەدوا قۆناغەکاندایە و ھەندێک له‌ شارەوانییه‌كان کاری خۆیان تەواوکردووە و زەوی و نەخشەکان ئامادەکراوە و چاوەڕێى ئه‌وه‌ین لیستی ناوەکان بگات".

روونیشیكرده‌وه‌ "لیستی ناوی بەشێک لە وەزارەتەکانیان پێگەیشتووەت و، ئەوانیش به‌ مه‌به‌ستى ده‌رچوونى بڕیارى پێویست بۆ ئەنجومەنی وەزیرانی دەنێرن و پاش ئه‌وه‌ ئەوە دەستدەکەن بە قۆناغی گەڕانەوەی ناوەکان و وردبینیکردن".

ئه‌و وه‌زیره‌ى هه‌رێم، جه‌ختیشیكرده‌وه‌ "له‌ ماوه‌ى دوو ھەفتەی داھاتوودا پڕۆسەی دابەشکردنی زەوی بە سەر فەرمانبەراندا لەھەندێک لە شارەوانییەکان دەستپێده‌كات".

پ ح ع
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا



News

خاک و هۆکارەکانی پیسبوونی

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

ئاماژەکانی ئەدای ژینگەیی

لەلایەن نەرمین عوسمان