کوردستانی
ھاتوچۆی ھەرێم چەند داوایەک لە لایەنە سیاسییەکان دەکات
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
بەبۆنەی دەستپێکردنی بانگەشەی ھەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان، بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی هاتوچۆیهەرێم راگەیەندراوێک بڵاودەکاتەوە و چەند داوایەک ئاڕاستەی لایەنە سیاسییەکان دەکات".
بەڕێوەبەرایەتییەکە ئەمڕۆ چوارشەممە25ی ئەیلوولی 2025،رایگەیاندووە "بەهۆی دەستپێکردنی وادەیبانگەشەی هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان داوا لە گشت لایەنە بەشداربوو و بەربژێرە بەڕێزەکاندەکەین کە لەو ماوەی بۆیان دیاری کراوە بۆ بانگەشەی هەڵبژاردن وێنە و پۆستەری بەربژێرە بەڕێزەکان وئەو بڵاوکراوانەی کە پەیوەستن بەو پرۆسەیە بە ستوونەکانی ترافیک لایت و هێماکانی هاتووچۆهەڵنەواسن"
ئەوەش ھاتووە "داوا لە بانگەشەکاران دەکەین بەئارامی لێخورین بکەن و جەنجاڵی لە رێگاکاندروستنەکەن، وە وێنەی گەورە لە بەردەم سوڕانەوە و شۆستەی چوار رێیانەکان دانەنێن کە ببێتە هۆیبەربەستی بینین لە بەردەم شۆفێران".
ھاتوچۆی ھەرێم ئاماژەی بەوەشکردووە "هەروەها تابلۆ و جامی ئۆتۆمبێلەکان بە ئاڵاو لۆگۆ و وێنەیبەربژێرە بەڕێزەکان نەشارنەوە کە پێچەوانەی رێنماییەکانی هاتوچۆیە کە ئەمەش دژی بەرژەوەندیگشتییە، هیوادارین ئەم پرۆسەیە لە کەشێکی ئارام و دیموکراسی بەڕێوەبچێت".
پ ح ع