کوردستانی

له‌ كاتى بانگه‌شه‌دا ده‌بێت چه‌ند رێنماییه‌ك په‌یڕه‌و بكرێت

مەودا میدیا - سلێمانی |


له‌ كاتى بانگه‌شه‌دا ده‌بێت چه‌ند رێنماییه‌ك په‌یڕه‌و بكرێت

مه‌ودا میدیا-

به‌بۆنه‌ى ده‌ستپێكردنى بانگه‌شه‌ى هه‌ڵبژاردنى په‌رله‌مانى كوردستان له‌ لایه‌ن لایه‌ن سیاسییه‌كانه‌وه‌، دەستەى ژینگە لە هەرێمى کوردستان ژمارەیەک رێنمایی تایبەت له‌و باره‌یه‌وه‌ بڵاودوكاته‌وه‌.

ئامانجى ده‌سته‌كه‌ پاراستنى  ژینگەى هەرێمى کوردستانه‌ و داوا دەکات، هه‌موو لایەنەکان و ئه‌وانه‌ى بانگه‌شه‌ ده‌كه‌ن پابەندى رێنماییه‌كان بن.

رێنماییەکانى دەستەى ژینگەى هەرێمى کوردستان:

لافیتە و نووسینەکان لەسەر قوماش و کاغەزبن.

تیپ بەکاربهێندرێت بۆ هەڵواسینى لافیتەکان.

بزمار لە قەدى درەختەکان نەدرێت.

رەچاوکردنى هەستى بینین لە هەڵبژاردنى شوێنەکاندا.

زیادەڕۆیی لە بەکارهێنانى کاغەز و کارتۆن نەکرێت.

لەکاتى گردبوونەوەکاندا رەچاوى پاکردنەوەى شوێنەکان بکرێت.

بەکارنەهێنانى پارک و سەوزاییەکان بۆ بانگەشە.

سوودوەرگرتن لە شاشە گەورەکان لە شوێنە گشتییەکان.

کۆمیسیۆن بەردەوام لایەنە سیاسیەکان ئاگادار بکاتەوە لە سەرپێچییەکان.

هاندانى لایەنەکان بۆ بانگەشەى ئەلیکترۆنى.

کۆمیسیۆن، ناوى سەرپێچیکاران ئاشکرابکات.

دوورکەوتنەوە لە بەکارهێنانى هۆرن و بڵندگۆ، بۆ بانگەشە.

کۆمیسیۆن هاوکاربێت لەگەڵ رێکخراوە ژینگەییەکان.

کۆمیسیۆن و میدیا پێکەوە هەوڵى هۆشیارى ژینگەیی بدەن.

پ ح ع
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا



News

خاک و هۆکارەکانی پیسبوونی

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

ئاماژەکانی ئەدای ژینگەیی

لەلایەن نەرمین عوسمان