کوردستانی

ره‌شه‌با ده‌ستپێده‌كات و زۆر به‌هێز ده‌بێت

مەودا میدیا - سلێمانی |


ره‌شه‌با ده‌ستپێده‌كات و زۆر به‌هێز ده‌بێت

مه‌ودا میدیا-

شاره‌زایه‌كى كه‌شوهه‌وا رایده‌گه‌یه‌نێت، له‌ هه‌فته‌ى داهاتووه‌وه‌ ره‌شه‌با ده‌ستپێده‌كات و به‌هێز ده‌بێت، داواش ده‌كات خه‌ڵك ئاگادارى خۆیانبن.

پشتیوان ئیبراهیم، شاره‌زاى كه‌شوهه‌وا به‌ مه‌ودا میدیاى راگه‌یاند "له‌ ناوه‌ڕاستى ئه‌م هه‌فته‌وه‌، خیرایی باى باشوور ده‌ستیپێكردووه‌ له‌ سنورى پاریزگاى سلێمانى و ناوچه‌كانى ده‌وروبه‌رى".

وتیشى "خێرایی بای باشوور لە 25 كیلۆمه‌تر بۆ 45 کیلۆمه‌تر له‌ كاتژمیّرێكدا دەست پێ دەکات و بەپێی کات و شوێن گۆڕانکاری روودەدات".

باسى له‌وه‌شكرد "هەروەها لە 28ى مانگەوە خێرایی بای باکوور‌ چالاک دەبێت و ماوەی چەند رۆژێک بەردەوام دەبێت بە خێرایی زۆر و پێویسته‌ خه‌ڵك ئاگاداربن".

ع
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا



News

خاک و هۆکارەکانی پیسبوونی

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

ئاماژەکانی ئەدای ژینگەیی

لەلایەن نەرمین عوسمان