کوردستانی
پێکدادانی سێ ئۆتۆمبێل دوو کەس دهكاته قوربانى
مەودا میدیا - سلێمانی |
مهودا میدیا-
هاتوچۆی گەرمیان، رایدهگهیهنێت "له ئهنجامى پێکدادانی سێ ئۆتۆمبێل لەسەر رێگای کەلار بۆ کفری، بەرانبەر ناحیەی رزگاری، دوو کەس برینداربوون و رەوانەی نەخۆشخانە کران".
بەڕێوەبەرایەتیی هاتوچۆی گەرمیان روونیكردووهتهوه "رووداوە لە نێوان سێ ئۆتۆمبێلدا روویداوە لە جۆرەکانی نیسان ماکزیما و نیسان پاسفایندەر و ئۆتۆمبێلێکی بارهەڵگر، لە ئەنجامی رووداوەکەش سەرنشینێکی ئۆتۆمبێلی ماکزیماکا و شۆفێری ئۆتۆمبێلی نیسان پاسفایندەرەکە برینداربوون".
ئهوهشى خستووهتهڕوو "بریندارەکان لەدایکبووی ساڵی 1969 و 1999ن و تیمی هاتوچۆ لێکۆڵینەویان لە رووداوەکەوە دەستپێکردووه"
پ ح ع