کوردستانی
مه‌یدانێكى نوێى ئاژه‌ڵان به شێوازێكى جیاواز دروستده‌كرێت
مەودا میدیا - سلێمانی |
مه‌ودا میدیا-
قائیمقامیه‌تى سلێمانی دروستكردنى مه‌یدانێكى نوێى ئاژه‌ڵان به شێوازێكى مۆدێڕن راده‌گه‌یه‌نێت و ئاماژه به‌وه‌شدراوه، كه ته‌ندروستیی كاسبكاران و هاوڵاتییانی تێدا ده‌پارێزرێت.
وه له راگه‌یه‌ندراوێكی قائیمقامیه‌تی سلێمانیدا هاتووه "ئه‌مڕۆ ئاوات محه‌مه‌د، قائیمقامی سلێمانی به یاوه‌ری سه‌رۆكی لیژنه هاوبه‌شه‌كان سه‌ردانی مه‌یدانی ئاژه‌ڵانی سلێمانی كرد و له‌گه‌ڵ كاسپكار و ئاژه‌ڵداراندا گفتوگۆیان كرد له‌باره‌ی دوا قۆناغه‌كانی گواستنه‌وه‌ی كاره‌كانیان بۆ مه‌یدانی نوێی ئاژه‌ڵان".
به‌پێى راگه‌یه‌ندراوه‌كه، قائیمقامی سلێمانی پێی رایگه‌یاندوون "به‌شی زۆری داواكارییه‌كانی ئێوه‌مان وه‌رگرتووه و جێبه‌جێمان كردووه، ئه‌وه‌ی ماوه‌ته‌وه نرخی ئه‌و زه‌وییانه‌یه كه پێتان ده‌درێت، له‌و رووه‌شه‌وه كاری باشمان كردووه و خۆم به نوێنه‌ر و به‌رگریكاری ئێوه ده‌زانم".
ئه‌وه‌ش هاتووه "به‌هۆی فراوانبوونی گه‌ڕه‌كه‌كانی سلێمانی و له‌پێناو جێبه‌جێكردنی رێنماییه ژینگه‌یی و ته‌ندروستی و ڤێتێرنه‌رییه‌كان، گواستنه‌وه‌ی مه‌یدانی ئاژه‌ڵ بووه به پێویستی و له‌به‌رژه‌وه‌ندی هه‌موو لایه‌ك ده‌بێت، له ئاینده‌یه‌كی نزیكیشدا سلێمانی ده‌بێته خاوه‌نی مه‌یدانێكی مۆدێرنی ئاژه‌ڵان و ته‌ندروستیی كاسبكاران و هاوڵاتیانیش تێیدا ده‌پارێزرێت".
روونیشیكراوه‌ته‌وه "دواتر قائیمقامی سلێمانی سه‌ردانی مه‌یدانی نوێی ئاژه‌ڵانی كرد و له‌گه‌ڵ كۆمپانیای جێبه‌جێكار گفتوگۆی كرد بۆ كارئاسانی كاسپكاران له گواستنه‌وه‌ی شوێنه‌كه‌یان و جێبه‌جێكردنی مه‌رجه ژینگه‌یی و ته‌ندروستی و ڤێتێرنه‌رییه‌كان له پرۆژه‌كه‌دا".
پ ح ع