کوردستانی
باكرهان: ئهگهر شتێك نییه بهناوى كێشهى كورد بۆچى باسى پرۆسهى ئاشتیی دهكهن
مەودا میدیا - سلێمانی |
مهودا میدیا-
هاوسەرۆکی دەم پارتی توركیا رایگهیاند، ئەگەر بەرپرسانی باڵای تورکیا پێیان وایە شتێک بە ناوی کێشەی کورد نییە، بۆچی باسی پرۆسەی ئاشتیی دەکەن.
تونجەر باکرهان، هاوسەرۆکی پارتی یەکسانی و دیموکراسیی گەلان رایگهیاند "دەوڵەت باخچەلی، سەرۆکی پارتی ناسیۆنالیستی تورکیا (MHP) کە وتبووی، ''شتێک بەناوی کێشەی کورد نییە، كهوایه تاوەکوو ئەمڕۆ هەمیشە وتراوە 'کێشەی کورد نییە، ئەگەر شتێک بە ناوی کێشەی کورد نییە، باس لە کام چارەسەر بکەین؟ کێشەی کورد 100 ساڵە هەیە و گەورەترین کێشەی سەد ساڵەی تورکیایە".
باسى لهوهشكرد "ئاساییترین نموونە بۆ هەبوونی کێشەی کورد، سڕینەوەی ئەو نووسراوە کوردییانەیە لە شەقامەکانن، خەڵک ناتوانن بە زمانی دایکیان قسە بکەن، خەڵک بەهۆی قسە کردن بە زمانی دایک دەستبەسەردەکرێن".
وتیشى "دانانی قەیووم بۆ بەشێک لە شارەوانییەکانی کوردستانی تورکیا گومانەکانی زیاتر کرد، ناتوانین ناوی بنێین پرۆسە، چونکە هێشتا هیچ زانیارییەک نییە؛ تەنیا مشتومڕ هەیە، ئێمە دەمانەوێت ئەم مشتومڕە بۆ بۆ پرۆسە بگۆڕدرێت، تورکیا پێویستی بەم پرۆسەیە هەیە".
ع