کوردستانی

كچێك له‌ هه‌ولێر فڕێدرایه‌ خواره‌وه‌ و گیانى له‌ ده‌ستدا

مەودا میدیا - سلێمانی |


كچێك له‌ هه‌ولێر فڕێدرایه‌ خواره‌وه‌ و گیانى له‌ ده‌ستدا

مه‌ودا میدیا-

هەفتەی رابردوو كچێكى ته‌مه‌ن 20 ساڵ له‌ یه‌كێك له‌ پرۆژه‌كانى نیشته‌جێبوون له‌و شاره‌ فڕێدرایه‌ خواره‌وه‌ و گیانى له‌ ده‌ستدا، کەسوکارەکەی دەڵێن مێردەکەی ئەو کارەی کردووە و ئاسایشە،

به‌پێى ئه‌و زانیارییانه‌ى میدیاكان بڵاويانكردووه‌ته‌وه‌ "ئه‌و كچه‌ له‌ بینایه‌كى به‌رز له‌نهۆمى 21 فڕێدراوه‌ته‌ خواره‌وه‌ و ده‌ستبه‌جێ گیانى له‌ ده‌ستداوه‌".

كه‌سوكارى ئه‌و كچه‌ باسیان له‌وه‌كردووه‌ "كچه‌كه‌یان له‌ لایه‌ن كارمه‌ندێكى ئاسایشى هه‌ولێره‌وه‌ فڕێدراوه‌ته‌ خواره‌وه‌، باوكه‌كه‌ش باسى له‌وه‌كردوو "منداڵه‌كانیشى رفاندووه‌ و نازانین له‌ كوێن".

تا ئێستا پۆلیسى هه‌ولێر هیچ روونكردنه‌وه‌یه‌كى له‌سه‌ر ئه‌و رووداوه‌ نه‌داوه‌.

Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا



News

خاک و هۆکارەکانی پیسبوونی

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

ئاماژەکانی ئەدای ژینگەیی

لەلایەن نەرمین عوسمان