کوردستانی

له‌ باره‌ى كارتى ده‌نگدانه‌وه‌ ئه‌م جۆره‌ كه‌سانه‌ ئاگادار ده‌كرێنه‌وه‌

مەودا میدیا - سلێمانی |


له‌ باره‌ى كارتى ده‌نگدانه‌وه‌ ئه‌م جۆره‌ كه‌سانه‌ ئاگادار ده‌كرێنه‌وه‌
مه‌ودا میدیا-

ئۆفیسی هەڵبژاردنەکانی سلێمانی داوا له‌و هاوڵاتییانه‌ ده‌كات كه‌ كارتى بایۆمه‌تری ده‌نگدانیان ده‌ركردووه‌ و تاوه‌كو ئێستا وه‌ریان نه‌گرتووه‌ته‌وه‌، ده‌توانن رۆژانه‌ سه‌ردانیان بكه‌ن و كارتى خۆیان و ئه‌ندامانى خێزانه‌كه‌شیان وه‌ربگرنه‌وه‌.

له‌ راگه‌یه‌ندراوێكدا ئۆفیسی هەڵبژاردنەکانی سلێمانی سەر بە کۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عیراق بڵاویكردووه‌ته‌وه‌ "ئەو هاوڵاتییانەی تۆماری بایۆمێترییان ئەنجامداوە، دەتوانن بەمەبەستی وەرگرتنەوەی کارتەکانیان سەردانی ناوەندی تۆماری کۆمیسیۆن بکەن، رۆژانە لە کاتژمێر 8:30 خولەکەوە دەوامیان دەستپێدەکات و تاوەکو کاتژمێر سێی پاشنیوەڕۆ کارتەکان دەدەنەوە بە هاوڵاتییان". 

راشیگه‌یاندووه‌ "پێویستە هاوڵاتیی لەکاتی سەردانیدا بۆ وەرگرتنەوەی کارتەکەی یەکێک لە بەڵگەنامە فەڕمییە کەسییەکانی پێبێت وەک (پێناسی باری شارستانی، رەگەزنامە، کارتی نیشتمانی یان پاسپۆرتی عیراقی)". 

ئه‌وه‌ش هاتووه‌ "هەروەها ئەگەر هاوڵاتیی ویستی کارتی یەکێک لە ئەندامانی خێزانەکەی وەربگرێتەوە، ئەوا پیویستە پسووڵەی خۆراک لەگەڵ یەکێک لە بەڵگەنامە فەڕمییە کەسییەکانی ئەو کەسەی پێبێت کە دەیەوێت کارتەکەی بۆ وەربگرێتەوە". 

ئۆفیسه‌كه‌ ناو و ناونیشانی ناوەندەکانی سنووری پارێزگای سلێمانی و هەڵەبجەی به‌م جۆره‌ لە راگەیەندراوەکەدا بڵاوكردووه‌ته‌وه‌
پ ح ع
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا



News

خاک و هۆکارەکانی پیسبوونی

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

ئاماژەکانی ئەدای ژینگەیی

لەلایەن نەرمین عوسمان