کوردستانی
قۆناغی دووەمی پڕۆسەی سەرژمێریی دەستیپێکرد
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
ئەمڕۆ 2024/11/16، بژمێرەكان لە سنووری گەڕەك و كۆڵانەكانی پارێزگای هەولێر بڵاودەبنەوە و دەست بە تۆماركردنی زانیارییەكان دەكەن.
دڵزار حەمە ساڵح، بەڕێوەبەری ئاماری هەولێر رایگەیاند "لە ئەمڕۆوە تاوەكو 11/19، بژمێرەكان سەردانی سەرجەم یەكەكانی سنووری پارێزگای هەولێر دەكەن كە لە (15) قەزا و (46) ناحیە پێكهاتووە".
ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد "بژمێرەكان پرسیارەكان ئاڕاستەی خێزانەکان دەكەن، بۆیە پێویستە لە هەر ماڵێك كەسێك یان زیاتر ئامادە بێت".