کوردستانی
عیراق رێگرى له به قاچاغ بردنى نه‌وت ده‌كات له سنووره‌كانى ئێران و توركیاوه
مەودا میدیا - سلێمانی |
مه‌ودا میدیا-
ئه‌ندامێكى پێشووى ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌رانى عیراق رایده‌گه‌یه‌نێت "حكومه‌تى عیراق داواى له ئێران و توركیا كردووه كه رێگرى بكات له به‌قاچاغ بردنى نه‌وت و به‌رهه‌مه‌نه‌وتیه‌كانى تر له سنووره‌كانیانه‌وه".
د. غالب محه‌مه‌د، ئه‌ندامى پێشووى ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌رانى عیراق بۆ مه‌ودا میدیا رایگه‌یاند "رۆژانه 320 هه‌زار به‌رمیل به قاچاغ هه‌نارده ده‌كرێت و زۆر ئیشیان له‌سه‌ر كردووه و راگه‌یاندنه‌كانى عه‌ره‌بی و په‌رله‌مانتارانیان ئاگادار كردووه‌ته‌وه، تا گه‌شتنه ئه‌وه‌ى حكومه‌تى عیراق به‌ڵینیدا رێگرى بكات".
وتیشى "دواى ئه‌وه‌ى حكومه‌تى عیراق رێكه‌وتنى ئه‌نجامدا له‌گه‌ڵ حكومه‌تى هه‌رێم، به دۆزینه‌وه‌ى كۆمپانیایه‌كى بیانى بۆ رێكخستنه‌وه‌ى كه‌رتى نه‌وت، هه‌روه‌ها رێككه‌وتن له سه‌ر ئه‌وه‌ى له برى 36 دۆلار بڕى 16 دۆلار به كۆمپانیاى به‌رهه‌مهێنه‌ر بدرێت".
ئاماژه‌ى به‌وه‌شكرد "دواى ئه‌وه‌ش بۆیان ده‌ركه‌وت به قاچاغ بردنى نه‌وتى خاو و نه‌وتى ره‌ش و به‌رهه‌مه‌نه‌وتییه‌كان، وه‌ك به‌نزین و غاز و نه‌وتى سپى به‌رده‌وامه و به ترانزێتى ئێران و توركیا له‌و رێگه‌یه‌وه به قاچاغ هه‌نارده ده‌كرێت".
د. غالب محه‌مه‌د، روونیشیكرده‌وه "له‌به‌ر ئه‌وه‌ى ئه‌و مه‌رزانه‌ى ئه‌و سنوورانه له ژێر كۆنترۆڵى عیراقدا نییه، بۆیه ناچار بووه و ئێستا نووسراوى ئاراسته‌ى وه‌زاره‌تى ده‌ره‌وه‌ى كردووه بۆ ئه‌وه‌ى ئه‌ویش وه‌زاره‌تى ده‌ره‌وه‌ى ئێران و توركیا ئاگادار بكاته‌وه و رێگرى بكرێت، چونكه ئه‌وه نایاساییه و ده‌بێت له لایه‌ن كۆمپانیای سۆمۆوه بفرۆشرێت، به‌ڵام ئه‌م جۆره فرۆشتنه له لایه‌ن ده‌سه‌ڵاتدارانى هه‌رێمه‌وه له ده‌ره‌وه‌ى كۆمپانیای سۆمۆ، كه‌س نازانێت داهاته‌كه‌ى بۆ كوێ ده‌ڕوات".
سه‌باره‌ت به‌وه‌ى حكومه‌تى عیراق بۆچى ناتوانێت رێگرى له به‌قاچاغ بردنى نه‌وت بكات، ئه‌وه‌ى خسته‌ڕوو "له‌به‌ر ئه‌وه‌ى مه‌رزه‌كان له ژێر ده‌سه‌ڵاتى ئه‌واندا نییه، ناتوانن مه‌گه‌ر به‌و رێگه‌یه‌ى هێز بهێنن كه ئه‌وه‌ش پێویستى به ره‌زامه‌ندى دوو له‌سه‌ر سێى ئه‌ندامانى په‌رله‌مانه".
پ ح ع