کوردستانی
بافڵ جەلال تاڵەبانی: پەرۆشی بەهێزكردنی پەیوەندییەكان و توانا سەربازییەكانین
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
ئەمڕۆ 2024/11/17، بافڵ جەلال تاڵەبانی، سەرۆكی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان لەگەڵ قاسم ئەعرەجی، راوێژكاری ئاسایشی نیشتمانیی عیراق کۆبووەوە.
رایگەیاند "یەكێتی پەرۆشی بەهێزتركردنی پەیوەندییەكان و یەكخستنی توانا هەواڵگریی و سەربازییەكانە".
ئاماژەی بۆ ئەوەشكرد "پێویستە هەموو هەوڵەكان لە چوارچێوەی پاراستنی ژیانی خەڵك و سەقامگیریی ناوچەكە بێت، هیچ بوارێك بۆ تیرۆریستان نەهێڵرێتەوەو هیچ بۆشاییەكی ئەمنی نەمێنێت".
ئەوەشی خستەڕوو "بەداخەوە ئەمڕۆ لە سنووری خورماتوو فەرماندەیەكی ئازای پێشمەرگە، ئەفسەرێك و سەربازێكی سوپای عیراق شەهیدبوون و چەند سەربازێكی دیكەش بریندارن. بۆیە ئەركی هەموولایەكە مەترسییەكان لەبەرچاوبگرن و رێوشوێنی تووندتر و كاریگەرتر بگیرێتەبەر".
ب ح