کوردستانی
بەشداری كورد لە پڕۆسەی سەرژمێریدا زۆر گرنگە
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
بەپێی بڕیاری دادگای فیدراڵی عیراق، پڕۆسەی سەرژمێریی دانیشتووان، تەنها بۆ گەشەسەندنی وڵات و دانانی پلانی دروستە لەلایەن حكومەتەوە بۆ داهاتوو.
مەحمود عوسمان، بەڕێوەبەری جێبەجێكاری سەرژمێری گشتیی دانیشتوانی هەرێم رایگەیاند "ئەنجامدانی سەرژمێریی بۆ كورد زۆر گرنگە، چونکە دەتواندرێت كوردستانی بوونی ناوچە جێناكۆكەكانی پێبسەلمێندرێتەوە و بودجەی هەرێمیشی پێ دیاریی بكرێت".
ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد "ئەم سەرژمێرییە بۆ یەكلاییكردنەوەی كێشەكان نییە، بەڵكو چەند ئامانجێكی هەیە كەخۆیان لە راستی ژمارەی دانیشتووانی پارێزگاكان و خەمڵاندنی بودجەی پارێزگاكان و ژمارەی كورسی پارێزگاكان بۆ پەرلەماندا دەبیننەوە، هاوكات هیچ زیانێكی بۆ ماددەی 140 نابێت".
ئەوەشی خستەڕوو" بۆ ئەگەری مەترسی لەسەر ماددەی 140، لەگەڵ سەرۆك وەزیرانی عیراق گفتوگۆ كراوە، بڕیاریداوە كەئەنجامی سەرژمێرییەكە لەناوچە کوردستانییەکانی دەرەوەی ئیدارەی هەرێم، بڵاونەكرێتەوە، تاوەکولەگەڵ سەرژمێریی ساڵی 1957 بەراورد نەكرێت".
ئەمە لە کاتێکدایە، رۆژانی 20 و 21ی 2024/11 سەرژمێری گشتیی لە عیراق و هەرێمی كوردستان ئەنجام دەدرێت، بۆ ئەو مەبەستەش 120 هەزار سەرژمێركار لە عیراق و هەرێمی كوردستان بەشدار دەبن لە سەرژمێری گشتیی دانیشتووان، زیاتر لە 70 پرسیارئاڕاستەی ئەو خێزانانە دەکەن كە سەردانیان دەكەن.
ب ح