کوردستانی

ئه‌مڕۆ و سبه‌ینێ ئه‌گه‌ری نمه‌باران و هه‌وره‌ تریشقه‌ هه‌یه‌

مەودا میدیا - سلێمانی |


ئه‌مڕۆ و سبه‌ینێ ئه‌گه‌ری نمه‌باران و هه‌وره‌ تریشقه‌ هه‌یه‌
مه‌ودا میدیا-

كه‌شناسی هه‌رێم رایده‌گه‌یه‌نێت "ئه‌مڕۆ و سبه‌ینێ ئه‌گه‌ری نمه‌باران و هه‌وره‌ تریشقه‌ له‌ چه‌ند ناوچه‌یه‌ك هه‌یه‌".

له‌ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی گشتیی كه‌شناسی و بوومه‌له‌رزه‌زانیی هه‌رێمى كوردستان رایگه‌یاندووه‌ "ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه‌، ئاسمان له‌ نێوان په‌ڵه‌هه‌ور بۆ نیمچه‌هه‌ور ده‌بێت، له‌ هه‌ندێك ناوچه‌ی شاخاوی هه‌وری ته‌واو ده‌بێت له‌گه‌ڵ ئه‌گه‌ری نمه‌ باران و هه‌وره‌ تریشقه‌ له‌ناوچه‌كانی ناوه‌ڕاست و باشووری هه‌رێم له‌ كاته‌كانی دوای نیوه‌ڕۆ".

راشیگه‌یاندووه‌ "هه‌روه‌ها بارینی نمه‌باران له‌هه‌ندێك ناوچه‌ی جۆراوجۆر".

روونیشیكردووه‌ته‌وه‌ "سبه‌ی چوارشه‌ممه‌، ئاسمان ساماڵ و په‌ڵه‌هه‌ور ده‌بێت، له‌ هه‌ندێك ناوچه‌ نیمچه‌هه‌ور ده‌بێت، له‌گه‌ڵ ئه‌گه‌ری بارینی نمه‌باران له‌كاتی جیا له‌هه‌ندێك ناوچه‌كانی رۆژهه‌ڵاتی هه‌رێم".


به‌رزترین پله‌كانی گه‌رمای پێشبینیكراو به‌ پله‌ی سیلیزی:

هه‌ولێر: 23 پله‌ی سیلیزی

سلێمانی: 22 پله‌ی سیلیزی

دهۆك: 24 پله‌ی سیلیزی

كه‌ركوك: 26 پله‌ی سیلیزی

هه‌ڵه‌بجه‌: 22 پله‌ی سیلیزی

زاخۆ: 23 پله‌ی سیلیزی

حاجی ئۆمه‌ران: 12 پله‌ی سیلیزی

سۆران: 20 پله‌ی سیلیزی

گه‌رمیان: 26 پله‌ی سیلیزی

پ ح ع
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا



News

خاک و هۆکارەکانی پیسبوونی

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

ئاماژەکانی ئەدای ژینگەیی

لەلایەن نەرمین عوسمان