کوردستانی
له سه‌لامه‌تى ئه‌م جۆره حاجییانه دڵنیایی به كه‌سوكاریان ده‌درێت
مەودا میدیا - سلێمانی |
مه‌ودا میدیا-
ناوى حاجییان بۆ ساڵى 2025 راگه‌یه‌ندراوه و به‌شێك له‌و كه‌سانه‌ش به‌ته‌نیا و به‌ته‌مه‌نن، ئه‌وه‌ی بووه‌ته جێگه‌ى نیگه‌رانى و دڵه‌ڕاوكێ لاى كه‌سوكاره‌كه‌ى و وته‌بێژى به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی گشتیى حه‌ج و عومره‌ى هه‌رێمیش دڵنیایی له سه‌لامه‌تییان ده‌دات.
كاروان ستوونى، وته‌بێژى به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی گشتیى حه‌ج و عومره‌ى هه‌رێمى كوردستان بۆ مه‌ودا میدیا رایگه‌یاند "ئه‌و كه‌سانه‌ى ناویان بۆ حه‌ج هاتووه‌ته‌وه بۆ ساڵى 2025، پێكهاتوون له پێنج گرووپ و له‌وانه گرووپى دوانى هه‌یه كه خێزانى یه‌كترن یارمه‌تیده‌رى یه‌كترن، وه گرووپى سیانى هه‌یه كه تێیاندایه به ته‌مه‌ن و كه‌م توانان و كه‌سێكى گه‌نجى خۆیانیان له‌گه‌ڵدایه و یارمه‌تییان ده‌دات ئه‌وانه گرفتیان لێ نییه".
وتیشى "ئه‌وه‌ى ئه‌وان گرفتییان هه‌یه ئه‌وانه‌ن كه تاكه كه‌سین و به‌ته‌مه‌ن كه ئه‌وه‌ش كه‌مینه‌ن و رێگه‌چاره‌شیان بۆ داناون، به‌جۆرێك خاوه‌ن كۆمپانیاكان بۆ هه‌ر 46 حاجییه‌ك، كه‌سێكیان راسپاردووه چاودێرییان ده‌كات".
ئاماژه‌ى به‌وه‌شكرد "هه‌روه‌ها وه‌ك به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تییه‌كه‌یان كارمه‌ندیان به‌رده‌وام له‌وێدا ده‌بێت و چاودێریان ده‌كه‌كه‌ن، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا لیژنه‌ى ته‌ندروستییان هه‌یه و له ئاماده باشیدان بۆ هه‌ر حاڵه‌تێكى نه‌خوازراو".
ئه‌مه‌ش له كاتێكدایه، پشكی ئەمساڵی حاجییانی هەرێمی كوردستان له چوار هەزار و 685 كه‌سه‌وه بۆ پێنج هەزار و 120 كه‌س زیاد كراوە.
پ ح ع