کوردستانی
زانیاریی نوێ له باره‌ى كاتى دابه‌شكردنى زه‌وی به كردارى ئاشكرا ده‌كرێت
مەودا میدیا - سلێمانی |
مه‌ودا میدیا-
دواى ئه‌وه‌ى زیاتر له دوو هه‌زار ناوى فه‌رمانبه‌ران له گه‌رمیان له لایه‌ن ئه‌نجومه‌نى وه‌زیرانه‌وه فه‌رمانى دابه‌شكردنى زه‌وییان بۆ ده‌رچوو، ئه‌گه‌رچى ماوه‌یه‌كى زۆری به‌سه‌ردا تێپه‌ڕیوه، به‌ڵام هێشتا هیچ نه‌كراوه و زه‌وییه‌كانیان به‌سه‌ردا دابه‌شنه‌كراوه، سه‌رۆكى شاره‌وانیى كه‌لاریش له‌و باره‌یه‌وه چه‌ند زانیارییه‌ك ده‌خاته‌ڕوو.
ئه‌كره‌م صاڵح، سه‌رۆكى شاره‌وانیى كه‌لار بۆ مه‌ودا میدیا رایگه‌یاند "تاوه‌كو ئێستا لیستى ناوه‌كانیان به ده‌ست نه‌گه‌شتووه، هه‌ركات پێیانبگات وردبینی تێدا ده‌كه‌ن".
وتیشى "ئه‌وان ئێستا سه‌رقاڵن به رێكاره‌كانه‌وه و زه‌وی له ئاماده‌كاریدایه، وه له‌گه‌ڵ لیژنه‌ى 222 له به‌رێوه‌به‌رایه‌تیى گشتیى كشتو‌كاڵى گه‌رمیان سه‌رقاڵى كوژاندنه‌وه‌ی زه‌وییه‌كانن كه چى جووتیارێك مافى له‌سه‌ره".
ئاماژه‌ى به‌وه‌شكرد "وه‌ك شاره‌وانیش لاى خۆیانه‌وه نه‌خشه و ورده‌كارییان بۆ زه‌وییه‌كان كردووه و له قۆناغى ئیشدان".
له باره‌ى ئه‌وه‌شى بۆچى تاوه‌كو ئێستا زه‌وییان به‌سه‌ردا دابه‌شنه‌كراوه، روونیكرده‌وه "ئه‌و ناوانه ته‌نیا فه‌رمانى ئه‌نجومه‌نى وه‌زیرانى بۆ ده‌رچووه، پێویسته بنێردرێته وه‌زاره‌تى شاره‌وانى و گه‌شتوگوزار، له‌وێشه‌وه وردبینى بۆ بكرێت، دواتر بنێردرێت بۆ ئه‌وان (به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی شاره‌وانیى كه‌لار) بۆ دابه‌شكردنى زه‌وى، ناشزانن ئه‌و كارانه‌ش چه‌ند كات ده‌خایه‌نێت و به‌كردارى زه‌وییه‌كان دابه‌شده‌كرێن".
پ ح ع