کوردستانی

ئیداره‌ى ده‌وڵه‌ت زۆر به‌توندى رووبه‌ڕووى رێبه‌ر ئه‌حمه‌د بوونه‌ته‌وه‌

مەودا میدیا - سلێمانی |


ئیداره‌ى ده‌وڵه‌ت زۆر به‌توندى رووبه‌ڕووى رێبه‌ر ئه‌حمه‌د بوونه‌ته‌وه‌

مه‌ودا میدیا-

دوێنێ یه‌كشه‌ممه‌، له‌ كۆشكى سه‌رۆكایه‌تیی كۆمارى عیراق، كۆبوونه‌وه‌یه‌كى گرنگ و فراوان به‌ڕێوه‌چووه‌ له‌باره‌ى دۆخى سووریا و به‌ وه‌زیرى ناوخۆ وتراوه‌ عه‌یب ناكه‌ن مووچه‌ دابه‌ش ناكه‌ن.

غالب محه‌مه‌د، ئه‌ندامى پێشووى په‌رله‌مانى عیراق به‌ مه‌ودا میدیاى راگه‌یاند "له‌و كۆبوونه‌وه‌یه‌ى شه‌وى رابردوو له‌به‌غدا كه‌ هاوپه‌یمانى ده‌وڵه‌تیش به‌شداربووه‌، زۆر به‌توندى رووبه‌ڕووى رێبه‌ر ئه‌حمه‌د، وه‌زیرى ناوخۆى هه‌رێم بوونه‌ته‌وه‌".

باسى له‌وه‌شكرد "به‌رپرسانى عیراقى به‌ توندى به‌ وه‌زیرى ناوخۆیان وتووه‌ بۆچى پاره‌ نێردراوه‌ بۆ مووچه‌ى فه‌رمانبه‌رانى هه‌رێم ئێوه‌ دابه‌شى ناكه‌ن".

وتیشى "رێبه‌ر ئه‌حمه‌د یه‌ك قسه‌ى نه‌كردووه‌ و هیچ وه‌ڵامێكى پێ نه‌بووه‌ بۆ ئه‌و پرسیاره‌ى كه‌ لێى كراوه‌".

Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا


News

هاوسەنگیی ژینگەیی

لەلایەن نەرمین عوسمان



News

چینی ئۆزۆن

لەلایەن نەرمین عوسمان