گێتی

خامنەیی مەرج بۆ ئەمەریکا دادەنێت

مەودا میدیا - سلێمانی |


خامنەیی مەرج بۆ ئەمەریکا دادەنێت
مەودا میدیا-

رێبەری باڵای کۆماری ئیسلامیی ئێران ئاشکرایکرد هەرکاتێک ئەمەریکا دەستبەرداری پشتیوانیی ئیسرائیل ببێت و بنکە سەربازییەکانی لە ناوچەکە بکشێنێتەوە، تارانیش هاوکاریی دەکات.

 عەلی خامنەیی، رێبەری باڵای کۆماری ئیسلامیی ئێران رایگەیاند "ئەمەریکا بە سرووشتی خۆی جگە لە ملکەچبوون هیچی تر یکە قبوڵ ناکات ، بۆیە هێزەکانیان زامنی پاراستنی وڵاتەکەیانە".

ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد "ئەگەر ئەمەریکا دەستبەرداری ئیسرائیل ببێت و بنکە سەربازییەکانی بکشێنێتەوە و خۆی لە دەستوەردان لە وڵاتەکەیان بپارێزێت، ئەوکات بیر لە ئەگەری هاوکاریکردنی دەکەنەوە".

ب ح
Qaiwan
Qaiwan