ئابووری
ئەمڕۆ بڕیار لە مووچەی مانگی 9 دەدرێت
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
ئەمڕۆ ئەنجومەنی وەزیرانی عیراق کۆدەبێتەوەو بەبێ باسکردنی مووچەی مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان، چەند پرسێک تایبەت بە هەڵبژاردن و پێشهاتەکان تاوتوێ دەکات.
سەرچاوەیەک لە حکومەتی هەرێم رایگەیاند "مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم لە کارنامەی کۆبوونەوەکەدا نییە، بەڵام بڕیارە وەزیرە کوردەکان لە کۆتایی کۆبوونەوەکە ئەم بابەتە بکەنەوە".
ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد "وەزیرە کوردەکان جەخت لە پابەندییەکانی حکومەتی هەرێم دەکەنەوە لە رادەستکردنی نەوت و لیستی مووچە و میزان موراجەعە و 120 ملیار دیناری داهاتی نانەوتی".
بەپێی زانیارییەکان، ئەگەر ئەمڕۆ سودانی بڕیاری خەرجکردنی مووچە نەدات، ناردنی مووچەی مانگی ئەیلول (9) پێش هەڵبژاردن ئەستەم دەبێت، چونکە سێشەممەی داهاتوو رۆژی دەنگدانە.
ب ح

بیروڕا