گێتی
باخچەلی: ئۆجەلان بەڵێنی خۆی جێبەجێکردووە
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
سەرۆکی پارتی نەتەوەپەرستی تورک (مەهەپە) ئاشکرایکرد ئامادەیە بەشداری لەو شاندانە بكات كە سەردانی ئیمراڵی دەكەن و لەگەڵ عەبدوڵڵا ئۆجەلان کۆدەبنەوە.
دەوڵەت باخچەلی، سەرۆکی مەهەپە رایگەیاند "ئیمراڵی بەڵێنەکانی خۆی جێبەجێکردووە و چوونی لیژنەكەی پەرلەمان بۆ ئیمراڵی پرۆسەی ئاشتی بەهێزتر دەکات".
ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد "دەبێت بۆچوون و بیرۆکەی کۆتایی سەرکردایەتی دامەزرێنەری پەكەكە لەبەرچاو بگیرێت و ئازادکردنی سەڵاحەدین دەمیرتاش سوودی بۆ تورکیا دەبێت".
ب ح

بیروڕا