کوردستانی

کەشناسی: پلەکانی گەرما بەرزدەبنەوە

مەودا میدیا - سلێمانی |


کەشناسی: پلەکانی گەرما بەرزدەبنەوە
مەودا میدیا-

بەڕێوەبەرایەتی گشتیی کەشناسی و بوومەلەرزەزانی هەرێم کەشی پێشبینیکراوی 48 کاتژمێری داهاتووی بڵاوکردەوە

کەشناسی رایگەیاند "ئەمڕۆ ئاسمان ساماڵ دەبێت لەگەڵ دروسبوونی هەندێ پەڵە هەور لە ناوچەکانى باکوور، پلەکانی گەرما کەمێک بەرزدەبێتەوە بەراورد بە تۆمارکراوەکانی دوێنێ".

ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد "سبەینێ ئاسمان ساماڵ بۆ پەڵەهەور دەبێت، پلەکانی گەرما نزیک دەبێتەوە لە تۆمارکراوەکانی ئەمڕۆ".

کەشناسی پلەکانی گەرمای لەنێوان شار و ناوچەکاندا بەمشێوەیە خستووەتەڕوو":

هەولێر : 29 پلەی سیلیزی
سلێمانی : 28 پلەی سیلیزی
دهۆک : 28 پلەی سیلیزی
زاخۆ  :  28 پلەی سیلیزی
کەرکوک : 31 پلەی سیلیزی 
هەڵەبجە : 24 پلەی سیلیزی
سۆران : 27 پلەی سیلیزی
حاجی ئۆمەران : 16 پلەی سیلیزی
گەرمیان : 32 پلەی سیلیزی

ب ح
Qaiwan
Qaiwan