گێتی

دادگای مافی مرۆڤی ئه‌وروپا داوای ئازادكردنی ده‌میرتاش ده‌كات

مەودا میدیا - سلێمانی |


دادگای مافی مرۆڤی ئه‌وروپا داوای ئازادكردنی ده‌میرتاش ده‌كات
مەودا میدیا-

دادگای مافی مرۆڤی ئه‌وروپا تانه‌كه‌ی توركیای ره‌تكرده‌وه‌ كه‌ داوای پێداچونه‌وه‌ی به‌ بڕیاره‌كه‌ی دژی سه‌ڵاحه‌دین ده‌میرتاش، هاوسه‌رۆكی پێشوی پارتی دیموكراتی گه‌لان (هه‌ده‌په‌) كردبوو.

پارتی یەکسانی و دیموکراتی گەلان (دەمپارتی) رایگەیاند "تانەدانەکەی حکومەت کە لە 10/8تۆمارکرابوو، رەتکراوەتەوە و بەمشێوەیە ئەمڕۆ بڕیاری پێشێلکارییەکانی مافەکانی دەمیرتاش بووە بڕیاری کۆتایی".

ئەمە لە کاتێکدایە، لە مانگی2016/5، حکومەتی توركیا پارێزبه‌ندی لەسەر چه‌ندین په‌رله‌مانتاری هه‌ده‌په‌ی هه‌ڵگرت و هاوسه‌رۆكانی گشتیی هه‌ده‌په‌ (سه‌ڵاحه‌دین ده‌میرتاش و فیگه‌ن یوكسه‌كداغ) و چه‌ندین سیاسه‌تمه‌داری تری كورد ده‌ستگیر كران و خرانه‌ زیندانه‌وه‌.

ب ح
Qaiwan
Qaiwan