کوردستانی

ژووری ئۆپەراسیۆنی پارێزگای هەولێر لەسەر بڕیارەکانی وەزارەتی ناوخۆ روونکردنەوە دەدات

مەودا میدیا - سلێمانی |


ژووری ئۆپەراسیۆنی پارێزگای هەولێر لەسەر بڕیارەکانی وەزارەتی ناوخۆ روونکردنەوە دەدات
مەودا میدیا-

بڕیارە سبەی  ژووری ئۆپەراسیۆنی پارێزگای هەولێر کۆبوونەوەی خۆی ئەنجام بدات لەبارەی ئەو بڕیارانەی کە ئەمشەو وەزارەتی ناوخۆی حکومەتی هەرێمی کوردستان دەریکرد.

راگەیاندنی پارێزگای هەولێر رایگەیاندووە "سەبارەت بە بەیانی ژمارە 42ی  وەزارەتی ناوخۆی حکومەتی هەرێمی کوردستان کە تێیدا دەسەڵاتی پێویستی دراوەتە ژووری ئۆپەراسیۆنی پارێزگاکان بۆ گرتنەبەری رێکاری خۆپارێزی لە بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا لە پارێزگاکانی هەرێمی کوردستان".

ئاماژە بەوەشکراوە "بۆ ئەم مەبەستە سبەی پێنجشەممە رێکەوتی 2020/6/25،  ژووری ئۆپەراسیۆنی پارێزگای هەولێر کۆبوونەوەی خۆی ئەنجام دەدات و بڕیاری پێویست لەم بارەیەوە دەردەکات".
Qaiwan
Qaiwan