وەرزش

به‌رشه‌لۆنه‌ مه‌رج بۆ راهێنه‌ره‌که‌ی داده‌نێت

مەودا میدیا - سلێمانی |


به‌رشه‌لۆنه‌ مه‌رج بۆ راهێنه‌ره‌که‌ی داده‌نێت
مه‌ودا میدیا- سه‌باح خدر 

ئیداره‌ی یانه‌ی به‌رشه‌لۆنه‌ مه‌رج بۆ کیکی سیتینی راهێنه‌ری یانه‌که‌ی داده‌نێت و ده‌یه‌وێت دواین هه‌لی پێبدات.

دوای له‌ ده‌ستدانی نازناوه‌کانی لالیگا و جامی شای ئیسپانیا به‌رشه‌لۆنه‌ ته‌نها خولی یانه‌ پاڵه‌وانه‌کانی له‌ به‌رده‌ستدا ماوه‌.

رۆژنامه‌ی سپۆرت ئه‌وه‌ی ئاشکراکردوه‌: که‌ به‌رپرسانی یانه‌ی به‌رشه‌لۆنه‌ فشارێکی زۆریان خستۆته‌ سه‌ر کیکی سیتین و ده‌یانه‌وێت یانه‌که‌یان بۆ بگه‌یه‌نێته‌ یاری کۆتایی چامپیونسلیگ.

هه‌مان رۆژنامه‌ باسی له‌وه‌شکردوه‌: که‌ ئه‌گه‌ر بێت و به‌رشه‌لۆنه‌ له‌ قۆناغی شانزه‌ یاخود هه‌شت ماڵئاوایی بکات له‌ چامپیونسلیگ ئه‌وا یه‌کسه‌ر کیکی له‌ پۆسته‌که‌ی دوورده‌خه‌نه‌وه‌.

رۆژی هه‌شتی ئه‌م مانگه‌ به‌رشه‌لۆنه‌ له‌ یاری گه‌ڕانه‌وه‌ و له‌سه‌ر یاریگای کامپ نۆ میوانداری یانه‌ی ناپۆلی ده‌کات له‌ چوارچێوه‌ی یارییه‌کانی قۆناغی شانزه‌ی چامپیونسلیگ .

له‌ یاری چووندا هه‌ردوو یانه‌ به‌ گۆڵێک یه‌کسان بوون.