وەرزش
ریاڵ مه‌درید ده‌یه‌وێت گورزێکی کوشنده له یۆڤنتۆس بدات
مەودا میدیا - سلێمانی |
مه‌ودا میدیا- سه‌باح خدر
یانه‌ی ریاڵ مه‌دریدی ئیسپانی ده‌یه‌وێت گورزێکی کوشنده له یانه‌ی یۆڤنتۆسی ئیتالی بدات و یه‌کێک له ئه‌ستێره دیاره‌کانی ئه‌و یانه‌یه په‌لکیشی ریزه‌کانی بکات.
سه‌رچاوه رۆژنامه‌وانیه‌کان له ئیتالیا ئه‌وه ده‌خه‌نه‌ڕوو: یانه‌ی شاهانه ئاماده‌یه گرێبه‌ستێکی گه‌وره پێشکه‌ش به خانمه پیره‌که بکات له پێناو ده‌سته‌به‌رداربوون له یاریزانی ئه‌رژه‌نتینی پاولۆ دیبالا.
سه‌رچاوه‌کان ئه‌وه ئاشکرا ده‌که‌ن: ئیداره‌ی یانه‌ی شاهانه ده‌یه‌وێت هێڵی هێرشبه‌ری یانه‌که‌ی به‌هێز بکات و بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ش به دوو ده‌سته‌واژه ئاماده‌یه بۆ گواستنه‌وه‌ی دیبالای هێرشبه‌ر.
ده‌سته‌واژه‌ی یه‌که‌م ئه‌وه‌یه: ریاڵ مه‌درید ئاماده‌یه به‌رانبه‌ر به دیبالا ئیسکۆ یاخود تۆنی کروس له‌گه‌ڵ بڕێک پاره بدات بۆ به‌ده‌ستهێنانی تواناکانی دیبالا.
ده‌سته‌واژه‌ی دووه‌م ئه‌وه‌یه: یانه‌ی شاهانه ئاماده‌یه بڕی 100 ملیۆن یۆرۆ بدات بۆ گواستنه‌وه‌ی دیبالا.
له‌گه‌ڵ هه‌موو ئه‌مانه‌شدا سه‌رچاوه‌یه‌کی نزیک له یانه‌ی یۆڤانتۆس ئه‌وه‌ی پشتڕاستکردۆته‌وه: به هاتنی پیرلۆ بۆ راهێنه‌رایه‌تیکردنی خانمه پیره‌که به هیچ شێوه‌یه‌ک ده‌ستبه‌رداری دیبالا نابێت، چوبکه پێیوایه ئه‌و یاریزانه یه‌کێکه له یاریزانه سه‌ره‌کیه‌کانی یانه‌که و له‌م وه‌رزه‌دا رۆڵێکی گه‌وره‌ی بینیوه له به‌ده‌ستهێنانی خولی ئیتالی.
پاولۆ دیبالا له‌م وه‌رزه‌دا خه‌ڵاتی باشترین یاریزانی خولی ئیتالی پێدرا.