وەرزش

گاریس بەیڵ لە خولی ئینگلیزی نزیک دەبێتەوە

مەودا میدیا - سلێمانی |


گاریس بەیڵ لە خولی ئینگلیزی نزیک دەبێتەوە
مەودا میدیا- سەباح خدر 

گاریس بەیڵی وێڵزی و یاریزانی یانەی ریاڵ مەدریدی ئیسپانی لە خولی ئینگلیزی نزیک دەبێتەوە.

رۆژنامەکانی ئیسپانیا  و ئینگلتەرا باس لەوە دەکەن کە گاریس بەیڵ دەیەوێت بگەڕێتەوە بۆ یانەکەی پێشوی لە خولی ئینگلیزی کە یانەی تۆتنهامە.

بەپێی سەرچاوە رۆژنامەوانیەکان بێت لە ئەگەری گەڕانەوەی گاریس بەیڵ بۆ یانەی تۆتنهام ئەوا بە شێوەی خواستن دەبێت، نەک هەمیشەی.

گاریس بەیڵ لە وەرزی رابردوودا زۆربەی کاتەکانی لەسەر کورسی یەدەک بوو، ئەویش بەهۆی ئەوەی کە زیدانی راهێنەر پشتی بە تواناکانی نە دەبەست.

جۆناسان بارنێتی بریکاری کارەکانی گاریس بەیڵ ئەوەی خستۆتەڕوو کە هێشتا گاریس بەیڵ یانەی تۆتنهامی خۆش دەوێت. بۆیە ئێمە لە گفتۆگۆداین سەبارەت بە گەڕانەوەی بەیڵ بۆ یانەکەی پێشوی.

گاریس بەیڵ لەگەڵ یانەی ریاڵ مەدرید خاوەنی چەندین نازناو و دەسکەوتی گەورەیە، لەوانەش چوار نازناوی چامپیونسلیگ و هەروەها دوو نازناوی لالیگاش.


Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا


News

جەلەوە و مسک الخیتام

لەلایەن عیماد ئەحمەد


News

وڵاتانی ناوچەكە كامیان هەڵدەبژێرن؟

لەلایەن ئه‌رسه‌لان په‌رۆش


News

کوشتنی ژنێک و راچڵەکینی کۆمەڵگەیەک

لەلایەن میهرەبان حسێن


News

کورد چاو لە عەرەب و ئەفغان بکات

لەلایەن بەهێز حسێن