خولەکانی جیهان

ریال مەدرید بووە براوەی کلاسیکۆی ئیسپانیا

مەودا میدیا - سلێمانی |


ریال مەدرید بووە براوەی  کلاسیکۆی ئیسپانیا
مەودا میدیا-

یاریی کلاسیکۆی ئیسپانیا، لەنێوان بارسێلۆنا و ریال مەدرید کۆتاییهات، جود بێلینگهام مێژووی تۆمارکرد و ریال مەدریدی بەرەو سەرکەوتن برد.
 
هەردوو یانە لە رکابەرییەکانی گەڕی 11ـی لالیگا، لە یاریگەی مونجویک، بە ئامادەبوونی زیاتر لە 51 هەزار هاندەر رووبەڕووی یەکبوونەوە و یارییەکە بە دوو گۆڵ بەرامبەر گۆڵێک لە بەرژەوەندیی یانەی شاهانە کۆتاییهات.
 
تەنیا 6 خولەک بەسەر دەستپێکردنی یارییەکەدا تێپەڕی، ئیلکای گوندۆگان گۆڵێکی بۆ یانەی بارسێلۆنا تۆمارکرد، ئەم گۆڵە بووە یەکەم گۆڵی ئەستێرە ئەڵمانییەکە بەدرێسی یانە کەتەلۆنییەکەوە، دوای ئەوەی لە گواستنەوەی هاوینەدا پەیوەندیی بە ریزەکانی یانەکەوە کرد.
 
نیوەی یەکەمی یارییەکە لەنێو باڵادەستیی بارسێلۆنا لە بەرژەوەندیی کەتەلۆنییەکان کۆتاییهات.
 
لە نیوەی دووەمدا، ریال مەدرید دوای چەند گۆڕانکارییەک هێرشەکانی بۆ سەر گۆڵی بارسێلۆنا دەستپێکرد، جود بێلینگهام جوانترین گۆڵی لە خولەکی 68 تۆمارکرد و ئەنجامەکەی بۆ یانەی شاهانە یەکسانکردەوە و یارییەکەی گەڕاندەوە خاڵی سەرەتا.
 
بە تۆمارکردنی ئەم گۆڵە ئەستێرە ئینگلیزییەکە، لە یەکەم یاریی کلاسیکۆدا گۆڵی بۆ ریال مەدرید تۆمارکرد، بێلی بەو گۆڵە نەوەستا و لە دوایین خولەکی یارییەکەدا، گۆڵی دووەمی بۆ ریال مەدرید تۆمارکرد و بووە خاوەنی 10 گۆڵ لەم وەرزەی لالیگا و پێشەنگی گۆڵکارانی خولەکەی گرتووە.
 
ریال مەدرید یارییەکە بردەوە، گەڕایەوە پێشەنگی ریزبەندی خولەکە و خاوەنی 28 خاڵە.
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا



News

خانزاد خاتوون؛ تەوارێکی حوکمڕان

لەلایەن زوڵفان غەریب



News

غاز وەکو مۆرانەی عیراق

لەلایەن سۆزان حەمەتاتە