مەودا میدیا-
سەرۆکی لقی سلێمانی سەندیکای کرێکارانی بیناسازیی ئاشکرایکرد لەماوەی 24 کاتژمێری رابردوودا لە سنوری پارێزگای سلێمانی دوو کرێکار بە ناوەکانی (حەمید فەرەج کە تەمەنی 46 ساڵە و پیشەی کارەبا بوە لە کاتی کارکردندا بە تەزووی کارەبا گیانی لە دەستداوە دانیشتووی شاری کەلارە و خەلیل ئەحمەدی تەمەن 60 ساڵ لە چەمچەماڵ، لە کاتی کارکردندا کە بینایەکیان رووخاندووە، بووە بە ژێر شۆفڵێکەوە.
عوسمان زیندانی، سەرۆکی لقی سلێمانی سەندیکای کرێکارانی بیناسازیی بە مەودا میدیای راگەیاند “لە سەرەتای ئەمساڵەوە تائێستا 22 کرێکار لە سنووری پارێزگای سلێمانی گیانیان لەدەستداوە، بە پێی ئامار و بەدواداچوونەکانیان یەکێک لە کرێکارەکان ژن بووە”.
ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد “زۆری رووداوەکانی گیانلەدەستدان دەریدەخەن کە ژینگەی کار لە کوردستان بۆ کرێکاران گونجاو نییە، لە کاتێکدایە رۆژانی شەممە لە فەرمانگەکانی حکومی پشووە، بەڵام کرێکاران کاردەکەن و پشوویان نییە، ئەمەش پێچەوانەی یاسا نێودەوڵەتییەکانە”.
ب ح