مهودا میدیا-
ئێوارهى ئهمڕۆ سێشهممه، بههۆى رووداوێكى هاتوچۆ له سنورى قهزاى شێخان دوو هاوڵاتیی گیانیانلهدهستدا.
لە ئەنجامی رووداوی وەرگەڕانی ئۆتۆمبێلێک لە نزیک ناحییەی ئەلقۆشی سەر بە قەزای شێخان، دوو هاوڵاتیی گیانیانلەدەستدا و هاوڵاتییەکی تریش بریندار بوو.
بهپێى زانیارییهكانى هاتوچۆى دهۆك، ئەو دوو کەسەی گیانیانلەدەستداوە، ژن و پیاوێکی خەڵکی رۆژئاوای کوردستان بوون، تەمەنی ژنەکە نزیکەی 60 ساڵ و تەمەنی پیاوەکەش نزیکەی 70 ساڵ بووە.
هەروەها هاوڵاتییە بریندارەکە بۆ وەرگرتنی چارەسەری پزیشکی گوازراوەتەوە بۆ نەخۆشخانە.
ع