مەودا میدیا-

وەزیری دەرەوەی ئێران ئاشکرایکرد ناردنی یۆرانیۆمە پیتێندراوەکەیان بۆ دەرەوەی وڵات رەتدەکەنەوە بەڵام ئامادەن ئاستی پیتاندنی یۆرانیۆم كەمبكەنەوە.

عەباس عێراقچی، وەزیری دەرەوەی ئێران رایگەیاند “خوازیاری شەڕو ململانێی ناوچەیی نین، بەڵام هەر هەنگاوێکی ئەمەریكا دژبە تاران ئەمە دەگۆڕێت”.

ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد “لە گەڕی یەکەمی گفتوگۆکانی مەسقەت لەپێناو گەیشتن بە چارەسەرێكی خێرا و راستەقینە ئامادەییان نیشانداوە و ئەگەری هەیە لە گەڕی دووەمدا شوێنی دانووستان لەگەڵ واشنتۆن بگۆڕن”.

ب ح