مه‌ودا میدیا-
به‌هۆى قۆرغكاریی و بازاڕى ره‌ش، نرخى نه‌وتى سپى ماڵان به‌شێوه‌یه‌كى به‌رچاو گرانبووه و حكومه‌تى هه‌رێم و لایه‌نى په‌یوه‌ندیداریش هیچ چاودێرییه‌كى بازاڕ ناكه‌ن.
له ئێستادا ئه‌گه‌رچى وه‌رزى هاوین و گه‌رمایه و هیچ خواستێك له لایه‌ن هاوڵاتییانه‌وه له‌سه‌ر نه‌وتى سپى نییه، به‌ڵام نرخه‌كه‌ى به‌شێوه‌یه‌كى به‌رچاو به‌رزبووه‌ته‌وه.
له ئێستادا نرخى یه‌ك به‌رمیل نه‌وت له بۆرسه به 72 دۆلاره كه نزیكه‌ى 110 هه‌زار دینار ده‌كات، به‌ڵام له ناوخۆى هه‌رێم به‌شێوه‌یه‌كى به‌رچاو به‌رزبووه‌ته‌وه و خه‌ریكه گه‌یشتووه‌ته دوو هێنده‌ى نرخى بۆرسه.
كامه‌ران عه‌زیز، نه‌وتفرۆش به مه‌ودا میدیاى راگه‌یاند “ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه، نرخى یه‌ك به‌رمیل نه‌وتى سپى ماڵان تا به‌رده‌رگا به 185 بۆ 190 هه‌زار دینار بووه”.
وتیشى “گرانى نرخى نه‌وتى سپى له كاتێكدایه، هاوینه و خواستیشى له‌سه‌ر نییه وه‌ك وه‌رزى زستان، به‌ڵام نرخه‌كه‌ى زۆر به‌رزه”.
باسى له‌وه‌شكرد “ئێمه ده‌زانین نرخه‌كه‌ى زۆر له بۆرسه زیاتره و ساڵى رابردوو هاوین یه‌ك به‌رمیل نه‌وتى سپى ماڵان به 120 بۆ 130 هه‌زار دینار ده‌فرۆشرا، ئێستا 60 هه‌زار گرانتره”.
ع