مهودا میدیا-
بافڵ جەلال تاڵەبانی، سەرۆكی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان بههۆى مردنى میرى پێشووى قهتهر، پرسهنامهیهكى بڵاوكردهوه و دهڵێت، ئهمه كۆستێك بوو.
دەقی پەیامەکەی سەرۆک بافڵ:
بە داخەوە هەواڵی كۆچی دوایی بەڕێز شێخ حەمەد بن خەلیفە ئال سانی باوکی بەڕێز شێخ تەمیم، میری دەوڵەتی قەتەرمان پێگەیشت.
بەبۆنەی ئەم كۆستەوە، سەرەخۆشی و هاوخەمی خۆمان ئاراستەی بنەماڵەی بەڕێزی میری قەتەر و گەلی دۆستی قەتەر دەكەین.
لە خوای گەورە داواكارین كۆچكردوو بخاتە بەر بەزەیی خۆی و بە بەهەشتی بەرین شادی بكات، سەبووری و ئارامیش بە كەسوكار و گەلی دۆستی قەتەر ببەخشێت.
بافڵ جەلال تاڵەبانی
سەرۆكی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان